هێزە عێراقیەکان بە ئاڕاستەی پێشمەرگە جوڵەیان پێکرا

سپی - تایبەت

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی نێردراوی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق لەسەر ڕێگای ناحیەی (پردێ - تەقتەق) بە ئاڕاستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە جوڵەیان پێکرا و "سپی"یش زانیاری وورد لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی نێردراوی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق چونە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەسەر کەلی (قەرە سالم) کەدەکەوێتە سەر ڕێگای ناحیەی (پردێ - تەقتەق) و داوایان لەپێشمەرگەکانی فەوجی ۳ـی لیوای ۱۲٦ کردووە بگەڕێنەوە هێڵی (۳٦)".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد "لەلایەن فەوجی ۳وە بەفەرماندەیی عەمید (نەریمان ساڵەیی) داواکەیان ڕەتکراوەتەوە و ئامادە نەبوون بگەڕێنەوە هێڵی ۳٦".

وتیشی "لەئێستادا ئەو هێزەی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و پێشمەرگەکان لەو سنورە لەئامادەباشیدان)"



PM:11:14:13/08/2018