قەرەیڵان: کاک مەسعود دەتوانێت دەست لەدۆخەکە وەربدات

قەرەیموراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە باسی یەکبوونی کوردی کرد و وتی " کورد لە ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزە، بەڵام ئەگەر یەک بگرن دەبنە بەهێزترین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەگەر یەک بگرین، هەموو پارچەکانی کوردستان بەهێزدەبن، چارەنووس و هێزی گەلی کورد بەمەرجی ئەو یەکێتییە دێنە ئاراوە، ئێستا پێویستە دەستێوەردانێک ئەنجام بدرێت، کاک مەسعود دەتوانێت دەست لە دۆخەکەوە وەردا، دەرفەتە مێژووییەکان هێشتا لە ئارادان، بەڵام بەهۆی پارچەبوونمانەوە ئەو دەرفەتانە بەکارناهێندرێن، دەبێت کۆتایی بەو پارچەبوونەمان بێنین، ئەگەر یەکێتی گەلی کورد پێک بێت، دەتوانین بەئاسانی لە هەموو شوێنەکانی کوردستان بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد بکەین".

شەوی ڕابردوو بەبۆنەی ٣٤-ەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی ئابەوە، '١٥ی تەباخ' موراد قەرەیلان لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤیدا ئامادەبوو. قەرەیلان وتی " ١٥ی ئاب تەنیا هەنگاوێکی چەکداری نەبوو، بەڵکو بەهۆی پشتگیرییەکانی گەلی کوردەوە بوو بە تێکۆشانێکی فرەلایەنە، هەرچەند ١٥ی ئاب کە بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ عەگیدەوە ئەنجامدرا لەلایەن گروپێکی بچوکەوە بوو، بەڵام دڵیان گەورە بوو".
وتیشی: ٨٠ کان باشوری کوردستان ئەنفال دەکرا، ١٩٨٨ کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە ڕوویدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش شۆڕش لە کشانەوە بوو، باکوری کوردستان تا ئەو ڕۆژە بێدەنگ بوو، گەریلا شەڕێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، لە ٩٠-ەکاندا گەلی کورد لە باکوری کوردستانیش پشتگیرییان بۆ شۆڕش دەربڕی، بەهۆی تواندنەوەیەک کە لە ساڵی ١٩٣٦-ەوە بەسەر گەلی کورد هاتبوو، باکوری کوردستان بێدەنگ بوو، بەرخۆدانی گەریلا باوەڕێکی نوێی دایە گەلەکەمان وکۆمەڵگای کوردیی گۆڕی.

لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانای دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستانیشەوە، قەرەیلان وتی: نە باشوری کوردستان باشوری ٩٠-ەکانە و نە تورکیا، دەکرا تورکیا و باشوری وکردستان هەندێک پەیوەندیی زەرووریان هەبوایە، بەلام باشوری کوردستان پێویستیی موتڵەقی بە تورکیا نییە، لە ٩٠-ەکاندا ناتۆ بەهەموو شێوەیەک پشتی تورکیای دەگرت، باشوریش هیچ پێگەیەکی فەرمیی نەبوو، بەڵام لە پاش ٢٠٠٣-وە دۆخە گۆڕا، لەدۆخێکی وەهادا باشوری کوردستان ئەوەندەشی پێویست بە تورکیا نییە، ئەگەر باشوری کوردستان بازرگانییەکانی ببڕێت، ئابوری تورکیا تووشی کێشە دەبێت، بەڵام بەڕێوبەرایەتیی باشوری کوردستان هەر وەک ٩٠-ەکان بە پێویستی دەزانن لە پەیوەندیدا بن بە تورکیاوە، ئەگەر باشوری کوردستان دەیەوێت سەربەخۆ بێت، دەبێت پێش هەموو شتێک خاوەنی ئیرادەی سەربەخۆ بێت.

باسی یەکبوونی کوردی کرد و وتی: کورد لە ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزە، بەڵام ئەگەر یەک بگرن دەبنە بەهێزترین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەگەر یەک بگرین، هەموو پارچەکانی کوردستان بەهێزدەبن، چارەنووس و هێزی گەلی کورد بەمەرجی ئەو یەکێتییە دێنە ئاراوە، ئێستا پێویستە دەستێوەردانێک ئەنجام بدرێت، کاک مەسعود دەتوانێت دەست لە دۆخەکەوە وەردا، دەرفەتە مێژووییەکان هێشتا لە ئارادان، بەڵام بەهۆی پارچەبوونمانەوە ئەو دەرفەتانە بەکارناهێندرێن، دەبێت کۆتایی بەو پارچەبوونەمان بێنین، ئەگەر یەکێتی گەلی کورد پێک بێت، دەتوانین بەئاسانی لە هەموو شوێنەکانی کوردستان بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا: شەڕی گەریلا لەدژی تورکیا کاریگەری دەکاتە سەر سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەندێک بوارەوە کاریگەری دەکاتە سەر جیهانیش، گەریلا تێک ناشکێت، بەڵام چیدی تێک نەشکان بەس نییە، دەبێت سەرکەوین، گەریلا دەبێت سەربکەوێت.
قەرەیلان لە کۆتایی قسەکانی دا وتی: باوەڕمان وایە تێکۆشانمان بۆ ئازادی گۆشەگیری تێکدەشکێنێت، تێکۆشانی ئێمە دەبێتە ئەو تێکۆشانەی ئەنجامی لێدەکەوێتەوە، مافی گەلەکەمانە کە ئازادانە لە سەر خاکەکەی بژی، گەلی کورد بە تێکۆشان و فیداکارییەکانی سەلماندوویەتی کە شایەنی ئەوەیە، لە سەر ئەو بنەمایەشە کە داهاتووی گەلی کورد داهاتوویەکی ئازادی و دیموکرات دەبێت.



AM:12:03:15/08/2018