خاوەن موڵکەکانی سیتەک ئاگادار دەکرێنەوە

شارەوانی خاوەن موڵکەکانی سیتەک ئاگادار دەکاتەوە کە سەردانیان بکەن.

سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە ڕایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن موڵکانە دەکەین کە موڵکەکانیان دەکەوێتە ناو سنوری شارەوانی سیتەکەوە وەک (خانوو ، ڤێلا ، باخ ، چێشتخانە ، بەنزینخانە ، مارکێت ، کارگە ، نوسینگەی کڕین و فرۆشتن ، خواردنگە ، ........ هتد )"
تکایە

ڕشیگەیاندووە لەماوە یەک مانگدا لە بەرواری (1-9-2018) تا (30-9-2018) سەردانی بەشی (یاساو موڵکایەتی) لە شارەوانی سیتەک بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و تۆمارکردنی موڵکەکانیان ، هەر خاوەن موڵکێک لەو ماوەیەدا ئامادە نەبێت خۆی بەرپرسیاردەبێت و توشی سزای یاسایی دەبێتەوە".

سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک دەشڵیت پێویستە خاوەن موڵک خۆی ئامادەبێت ئەگەر لەدەرەوی ووڵاتیش بێت هەروە. خاوەن موڵک پێویستە (هەویەی احوال مەدەنی + کارتی زانیاری) پێ بێت .و جەختیش دەکاتەوە دوای ئەو کاتە هیچ موڵکێک تۆمار ناکرێت.



PM:05:07:15/08/2018