بەوێنە.. " بەرپرسێکی پەکەکە لە شنگال کوژرا"

ماڵپەڕێکی نزیک پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زەکی شەنگالی بەرپرسی ( یەبەشە ) لەشنگال بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە شەهیدبوو.

ماڵپەڕی باسی نزیک پارتی بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ ئێوارە چەند ناوچەیەكی شنگال لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بۆردوومان كران، یەکێ لەو هێرشە ئاسمانییەكانیە بازگەیەکی هێزەكانی پەكەكە (یەبەشە)ی كردووەتە ئامانج".

بۆردوومانەكە هەریەك لە ناوچەكانی باب شلو و سنونێ و سكنی كردووەتە ئامانج، بەشێوەیەكی بەرچاویش لە هێرشەكاندا هێزەكانی پەكەكە كراونەتە ئامانج.

لەو هێرشەدا زەکی شەنگالی بەپرسی یەبەشە لە شەنگال شەهید دەبێت.



PM:09:45:15/08/2018