وادەی کردنەوەی رێگای نێوان هەولێر-کەرکوک ئاشكرادەکرێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە بە فەرمی رێگای نێوان هەولێر-کەرکوک بکرێتەوە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتودا رێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر دەدرێت، کە به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا هاتوچۆ بکات.

عەبدولخالق تەلعەت، به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند: بەشێوەیەکی کاتی رێگەی نێوان هەولێر-کەرکوک لە کاتژمێر ٩:٠٠ی سبەینێ یەکشەممە بەڕوی شۆفێراندا دەکرێتەوە، تا ئەو کاتەی بە ئاسن چاکدەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێکی بارهەڵگر بۆ چەند رۆژێکی دیکە دواخراوە، ئەوەش بەهۆی تەواو نەکردنی هەندێک کاروبارەوە.

به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر لەبارەی بەڕێوەبردنی بازگەکەوە ئاشكرایکرد،بازگەکان تەنها پۆلیسی فیداراڵی و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێم دەیبەن بەڕێوەو لە هیچ بازگەیەکدا هێزەکانی حەشدی شەعبی لێنابێت. 



PM:08:59:18/08/2018