وادەی دابەشکردنی پارەکەی کارمەندانی سەرسندوقەکانی دەنگدان ڕاگەیەندرا

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند لەگەڵ چوونەوە سەرکاری کۆمیسیاران بۆ سەر کارەکانیان یەکەم کاریان دابەشكردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکان بێت.


رزگار حاجی حەمە، جێگری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ماڵپەڕی خەندانی وتووە، لە دوای پەسەندکردنی ناوەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، ئەوان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانی خۆیان و دوای گەڕانەوەشیان بۆ کۆمسیۆن یەکەم ئیشیان کارکردن دەبێت لەسەر دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن.

ڕاشیگەیاندووە، رەنگە پەسەندکردنی ناوەکان بکەوێتە بەیانی، رەنگیشە بکەوێتە دوای جەژن و یەکەم کاریشیان خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دەبێت کە لە کۆمسیۆن کە کاری لەسەر دەکەن..



PM:02:34:19/08/2018