یەکگرتوو داوا لەسەر کۆمسیۆنی کوردستان تۆمار دەکات

یەكگرتووی ئیسلامی لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن سكاڵا لەسەر تۆماری دەنگدەران تۆمار دەكات.

ئەبوبەكر گەڵاڵی ئەندامی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاند" ئەمڕۆ بەفەرمی لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی سكاڵامان تۆماركرد و چەندین بەڵگەمان خستوەتە ڕوو كە لیستی تۆماری دەنگدەران ناڕونەو لیستێكی بێگەرد نیە".

ئەندامەکەی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو دەشڵێت " لە تۆمارەكە ناوی مردوو دوبارە هەیە فۆڕمی خۆراك كراوەتە بنەما و فۆڕمەكەش ئاڵۆزە و داتای وەهمی تیایە".

هەرچەندە رۆژی 30ی ئەیلولی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە، بەڵام تائێستا گومان هەیە لەوەی پرۆسەكە لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت.



AM:09:36:20/08/2018