ئارام فەتحی، شاعیر و نووسەری گەنجی خەڵکی مەریوان حوکمی سێ ساڵ
بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕایگەیاند ئارام فەتحی کە پێشتر لە
دوو حوکمی جیاجیادا سەرجەم بە ٣ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو، بڕیارە لە چەند رۆژی
داهاتوودا دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی حوکمەکەی بەڕێوە بچێت.
ئەو نوسەرە کوردە بە تۆمەتی دژایەتیکردنی دەوڵەت و بەشداریکردنی لە
کەمپەینی "نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران و نا بۆ رێگای مەرگ" بە دوو ساڵ
بەندکران حوکم درابوو.
ئارام فەتحی ساڵی 2016 لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر
کرا و پاش ماوەیەک دەستبەسەری دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.