وێنە.. پەرواز و گۆران بەم شێوەیە پیرۆزبایی لە هەوادارانیان دەکەن

خانمە گۆرانی بێژی کورد، پەرواز حسێن لەرێگای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و گۆرانی هاوسەری پێرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات.

ئەو دوو هونەرمەندە هاوسەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویانە " سڵاو ڕیزو خۆشەویستیمان قبوڵ بکەن هیوام وایە چەژنێکی خۆشمان هەبێت، هەموو لایەک تەندروستی باش بێت چەژن لەهەموو لایەک پیرۆز بێت".

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.



PM:07:59:20/08/2018