هەواڵ عوسمان بەبۆنەی جەژنەوە وێنەیەکی نەبینراوی پشتیوانی بەدەوی هاوسەری بلآودەکاتەوە

هەواڵ عوسمان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردۆتەوەو بە پشتیوانی جوانەمەرگی هاوسەری دەڵێت دیار نییە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵ عوسمان لە پۆستێکدا بەبۆنەی جەژنەوە نوسیوویەتی " ئەوە جەژنیش هات، کەچی تۆ دیارنیت".

ھەواڵ عوسمان، خوشكی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە كارەكتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەركردووە، ھاوسەری هوەنەرمەندی كۆچكردو (پشتیوان بەدەوی)یە.

پشتیوان نووری لە دایك بووی ساڵی 1977ی شاری سلێمانی گەڕەكی (چوارباخ)ـە و لە ساڵی 1993 ژیانی هونەری لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ كرد. هەر لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان، پشتیوان ئاشنای خانمە هونەرمەند (هەواڵ عوسمان) دەبێت و لە ساڵی 1995 ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێكدێنێت، ئێستەیش خاوەنی دوو كچن بە ناوەكانی كانی و لانی.

ڕۆژی 16/1/2018، پشتیوان بەدەوی، ھونەرمەندی کورد، بەھۆی جەڵتەوەی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، پشتیوان بەیەکێک لەهونەرمەندە لاوە ناسراوەکانی کوردستان هەژمار دەکرێت.



PM:09:11:20/08/2018