گۆڵچی کییڤۆ ڤیرۆنا سپاسی رۆناڵدۆ دەکات



لە هەفتەی یەکەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی یانەی کییڤۆ ڤیرۆنا بووەوەو لە ئەنجامدا توانی ٣-٢ یاریەکەی لێ بباتەوە.
لە کاتی یاریەکەدا رۆناڵدۆ بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ گۆڵچی یانەی کییڤۆ، سۆرنتینۆ، ئەو گۆڵپارێز توشی شکان هات لە لوتیداو ملیشی ئازارێکی زۆری پێگەیشت.
دوای وەرگرتنی چارەسەری  بۆ گۆڵپارێزەکە، ئاشکرای کرد رۆناڵدۆ نەیامەیەکی بە تایبەت بۆ ناردووەو هیوا زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستووم، منیش سوپاسی دەکەم ئەو یاریزانێکی ئەفسانەیە.




PM:11:18:20/08/2018