جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئیمینكی کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیشە رایگه‌یاند، "دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی کەناڵی کوردستان 24، جه‌عفه‌ر ئیمینكی رایگه‌یاند " دواخستنی هه‌ڵبژاردن سوود ناگه‌یه‌نێت، بۆیه پارتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، ڤالا فه‌رید ئاشکرای کرد، چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن.
ناوبراو وتیشی " ته‌مه‌نی په‌رله‌مان له مانگی یازده كۆتایی دێت، بۆیه ناكرێت جارێكی دیكه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه".