پۆلیسی سلێمانی: خوێندکارێک لە بەشی ناوخۆیی گیانی لەدەستدا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ لە ناو شوقەیەکدا لە گەڕەكی برایم ئەحمەد گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، شەوی ڕابردوو، گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ لەناوشوقەیەكدا، كە وەك بەشە ناوخۆیی بەكاری هێناوە گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس پێدەچێت گەنجەكە خۆی خنكاندبێت.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی برایم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، گەنجەكە ناوی( ج، ڕ، ف) لەدایكبووی 1995ە، دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیەو، خوێندكاربووە لە زانكۆیەك لەشاری سلێمانی و لەناو شوقەیەك نیشتەجێبووە، كە وەك بەشی ناوخۆیی بەكارهێناوە .




PM:01:35:22/08/2018