به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه ڕاگه‌یاندنى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان بڵاویکردۆتەوە ژماره‌یه‌ك له حاجیانى هەرێمی كوردستان له سعوودییه‌وه په‌یام بۆ هاوڵایانی هەرێمی كوردستان و كه‌سوكاریان ده‌نێرن.
حاجییان جگه له سڵاو وخۆشحاڵی خۆیان، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له كاتى به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا، نزایان بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه كردووه و دەڵێن كه گه‌شته‌كه‌یان بۆ به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌كه، به باشى و سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه چووه.
بڕیاره له 27ى ئابه‌وه یه‌كه‌م كاروانى حاجییانى عێراق له وڵاتى سعوودیه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.