وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق داوا لە ته‌ندورستى هه‌رێم دەکات، رێگرى بکەن له ساخكردنه‌وه‌ى دوو جۆرى ده‌رمانى ساخته، کە هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر نه‌خۆش نییه.
بەگوێرەی دوو نوسراوی فەرمی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به ژمارەکانی (٢٩٩٧٢) و (٤٦٠٤٤)، کە ئاڕاستەی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی کردووە، تیایدا ئاماژە بەوە کردووە رێگریبکەن لە بلاوبونوەی دوو جۆر دەرمانی ساختە، کە هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر نه‌خۆش نییه‌و نابێت به‌كاربهێنرێن.
لەبارەی جۆری دەرمانەکانەوە ئەوە خراوەتەڕوو، کە هه‌ردوو ده‌رمانى (Daonil (Glibenclamide 5mg Tab.) و (Norditropin (SimpliXx) به ژماره‌ى باچه‌كانى (3KT9A) و (KX95408)، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى (Sanofi) و (Novo nordisk) به‌رهه‌مهاتوون، ساخته‌ن و نابێت بەکار بهێندرێت.
لایخۆشییەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى ده‌رمان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، دواى ئاگاداركردنه‌کەی ته‌ندروستى عێراق لیژنه‌ى چاودێرى بازاڕ به‌دواداچوونى له‌سه‌ر هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى ده‌رمان كردووه‌و هه‌وڵی ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ده‌دات.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى ده‌رمان، داوا له هاوڵاتیان و ده‌رمانخانه‌كان و ستافى ته‌ندروستى ده‌كات، دوور بکەونەوە لەبەکارهێنانی ئەو دوو جۆرە دەرمانەو له‌كاتى بینینىدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.