حاجییەک لە ناو کەعبەدا خۆی کوشت

ئەمڕۆ حاجییەکی ئەندەنووسی بە خۆهەڵدانە خوارەوە لە نهۆمی سێیەمی مەککەوە خۆی کوشت و دوو حاجی دیکەشی بریندار کرد.

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە 
ئەو حاجییە بە ڕەگەز ئەندەنووسی بووە و لە نهۆمی سێیەمی مەککەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەو ڕاستەوخۆ گیان لەدەست دەدات بەهۆی شکانی ملیەوە، لەهەمانکاتتدا بەهۆی کەوتنی  بەسەر دوو حاجی دیکەدا بە سەختی برینداریان دەکات.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو حاجییە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە


PM:02:39:24/08/2018