پۆلیسى گه‌رمیان رایگەیاند، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتی مه‌له‌كردندا له ئاوێكی ناحیه‌ی مه‌یدان خنكا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى گه‌رمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەگۆم بەحری سەربەناحییەی مەیدان، گەنجێک کەپیشەی پێشمەرگەبوه بەناوی (زانا ئیسماعیل محه‌مه‌د) لەدایکبووی ساڵى ١٩٩٠ دانیشتووی خانەقین لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
لە راگەیه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە، دوای گەڕان لەلایەن تیمی غەوازی گەرمیانەوە تەرمی ئه‌و هاولاتییه دۆزرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، ئەو پیشمەرگەیە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کە بەهەمان شێوە پیشەیان پێشمەرگەبووه‌و بەمەبەستی مەلەکردن ڕوویان لەو گۆمەکردوەو لەئەنجامدا ئه‌و هاولاتییه خنکاوە.