پارتی دیموکراتی کوردستان سێ مەرجی سەرەکی
هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی کورستان بۆ دوو ساڵ و ئەگەر ئەو سێ مەرجەی جێبەجێ
نەکرێت بە هیچ جۆرێک هەڵبژاردن دواناخرێت.
بە
گوێرەی زانیارییەکانی سپی پارتی بە مەرج ئامادەیە بۆ ماوەی تەنها دوو ساڵ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان دوابخات و دەبێت چوار لایەنە سەرەکییەکەی پەرلەمان ڕازی بن بەو
مەرجانە کە ئەم سێ مەرجەن:
یەکەم: گەڕانەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ
بۆ ناو حکومەتی هەرێم
دووەم: گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و
هاوپەیمانی بە یەک وەفدی هاوبەش لەگەڵ یەکێتی و پارتی بچنە بەغدا.
سێیەم: هەر پێنج لایەنە سەرەکیەکە بە یەک
پاکێج یاداشتێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن پێشکەش بکەن.