قایمقامیەت خانمان لەم جۆرە پاككەرەوەیە ئاگادار دەكاتەوە

قایمقامییەتی سلێمانی خانمان لە پاككەرەوەیەك ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت، لە پشكنین دەرنەچووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" هاتووە، قایمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر لە كەرەستەیەكی پاكەرەوە‌ لەناودەبات بەهۆی ئەوەی لە پشكنینەكانی كۆنترۆڵی جۆری دەرنەچوون.

دەشڵێت، بڕی ئەو پاككەرەوەیەی لەو دەستی بەسەردا گیراوە ٦٥٠ كارتۆنە‌ و‌ جۆرەكەی (فلاش)ە، نمونەی ڕەوانەی بە‌ڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری كراوە بۆ پشكنین و بەپێی تایبەتمەندی عێراق دروست نەكراوە.

 ڕاشیگەیاند، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی سەرجەم ئەو پاككەرەوەیە‌ لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری پێویست دەكرێتەوە.



PM:12:40:26/08/2018