بۆچوونی بارزانی و حکومەتی هەرێم لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن

ئەگەرچی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نافەرمی سێ مەرجی هەیە بۆ دوخستنی هەڵبژاردن، بەڵام مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەواوی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی ڕاگەیاند کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەواوی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەش دژی دواخستنی هەڵبژاردنەکانە.

سەرچاوەکە وتیشی کە پارتی لە ناو حکومەتیشدا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکات دەیانەوێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و لە ٣٠ی ئەیلولدا بەڕێوە بچێت.

پێشتریش سپی بلاویکردەوە کە پارتی ئامادەیە بەو سێ مەرجە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوابخات

یەکەم: گەڕانەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ ناو حکومەتی هەرێم

دووەم: گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و هاوپەیمانی بە یەک وەفدی هاوبەش لەگەڵ یەکێتی و پارتی بچنە بەغدا.

سێیەم: هەر پێنج لایەنە سەرەکیەکە بە یەک پاکێج یاداشتێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن پێشکەش بکەن.



PM:05:43:26/08/2018