ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دواى گه‌یشتنیان به به‌غدا، شاندی پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ تاوتوێكردنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه فوئاد مه‌عسووم، له شارى به‌غدا پێشوازیكرد له فازڵ میرانى، سه‌رۆكى شاندی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكى شاندی یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی بانگهێشتكردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى تازه هه‌ڵبژێردراو له واده‌ى ده‌ستوورى دیاریكراودا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى بكات و پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت له‌ماوه‌ى ده‌ستووریدا، ده‌ستپێ بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه، باس له پێشهاته‌كانى هه‌رێمی كوردستان و دۆخى عێراق كرا، له‌گه‌ڵ باسكردن چۆنێتی باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی.