سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران گه‌یشته په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، بەڵام وەلامەکانی جێی باوەڕی پەرلەمانتاران نەبوون بەوهۆیەوە رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریی دەكرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فراس بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئاب، حه‌سه‌ن رۆحانی به یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای حكومی گه‌یشته په‌رله‌مانی وڵاتەکەی و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه پێشوازی لێكرا، ئەمەش پاش ئه‌وه‌ی كه 80 په‌رله‌مانتاری ئێران ئیمزایان كۆكرده‌وه بۆ بانگهێشکردنی سه‌رۆك كۆمار سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ئابووری وڵاتەکەیان.
ئەو پرسیارانەی كە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران ئاڕاستەی رۆحانی كران تایبەت بوون بە(ئەدای حكومەت لە كۆنترۆڵكردنی بەقاچاخبردنی شمەك و دراو، بەردەوامبوونی سزا داراییەكانی سەر ئێران، رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری، هۆكارەكانی سستی ئابووری، و بەرزبوونەوەی بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانیی و دابەزینی دراوی ناوخۆیی).
لەوەڵامدا روحانی رایگەیاند، خۆپیشاندانەكانی سەرەتای مانگی كانوونی دووەم دژی حكومەتی ئێران، دۆناڵد ترەمپی هانداوە بڕیاری كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتومی ساڵی 2015 بدات، بۆیە ئەو ناڕازیی و خۆپیشاندانەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ ترەمپی هەڵخەڵەتاند لە رێككەوتنە ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5 كۆ یەك بكشێتەوە.
دوای ئەوەی سەرۆكی ئێران وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە، عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمان پرسیارێکی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران كرد، لەبارەی وەڵامەكانی رۆحانی، زۆربەی پەرلەمانتارەكانیش رایانگەیاند، كە بڕوایان بە وەڵامەكانی نەهێناوە، بۆیە دواتر وەڵامی هەریەك لەو پێنج پرسیارە بەجیا خرایە دەنگدانەوە.
بەپێی ئەنجامی دەنگدانەكە، وەڵامی هەر پێنج پرسیارەكە بە زۆرینەی دەنگ رەتكرانەوە، بەوهۆیەشەوە یەكلاكردنەوەی ئەو پرسەوە رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێتەوە.
پێشتریش رۆحانی ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌رچه‌ند ئه‌و بانگهێشتنه نایاسایی و به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه، به‌ڵام بۆ ڕێزگرتن له په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها بۆ ڕێگریكردن له دروستبوونی هه‌ركێشه‌یه‌ك له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاماده ده‌بێت و وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران ده‌داته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی و سزا ئابوورییەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئابووری ئێران رووبەڕووی قەیرانێكی قووڵ بۆتەوە، بەڵام ڕوحانی هۆکاری کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنەکە بۆ کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی و زنجیرە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی گەڕاندەوە.