نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین لە كۆبوونەوەدان

وەفدێكی‌ پارتی‌ دیموكرات بەمەبەستی‌ گفتوگۆكردن لەسەر دوایین پێشهاتەكان و شێوازی‌ بەشدارییكردنی‌ كورد لە حكومەتی‌ داهاتووی عیراق سەردانی‌ یەكگرتوو ئیسلامی‌ كوردستان لە شاری‌ هەولێر دەكات.

وەفدەكەی‌ پارتی‌ دیموكرات لەلایەن نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ پارتی‌ سەرۆكایەتی‌ دەكرێت و لەگەڵ سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری‌ گشتی‌ یەكگرتووی ئیسلامی‌ كوردستان  لەكۆبوونەوەدان .

بەگوێرەی‌ زانیارییەكان  كۆبوونەوەكە تایبەتە بەگفتوگۆكردن لەبارەی‌ بەشداریكردنی‌ كورد لە حكومەتی‌ داهاتووی عێراق كە بڕیارە لەچەند رۆژی‌ داهاتوودا گەورەترین كوتلەی‌ پەرلەمانی‌ پێبكهێنرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كەهەر ئەمڕۆ 29ی ئابی 2018یەكێتی‌ نیشتمانی‌ سەردانی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ لە شاری‌ هەولێر كردوە.



AM:11:40:29/08/2018