‌پەخشی ناوخۆیی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەرێمی کوردستان ڕاگیرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئاب پەخشی ناوخۆیی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ڕاگیراو تا ئێستاش  نازانرێت هۆکاری راگرتنەکەی چییە.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی لە زاری محەمەد گەردی بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاویکردەوە، ئاگاداری ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆی ئێن ئاڕ تی نین ولای ئەوان پەخشی کەناڵەکە هیچ کێشەیەکی نییە.

لایخۆشییەوە ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاندوە "ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی لە هەرێم ئیدانە دەکەین."


PM:02:32:29/08/2018