به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌سه‌وزه‌و میوه، عموله‌ی جوتیاران وه‌رناگیرێت، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ هاوسه‌نگی به‌رهه‌می ناوخۆ ڕێگه به‌هاورده‌كردنی ئه‌و به‌روبومانه نادرێت له‌ده‌ره‌وه، كه ئێستا له‌ناوخۆ وه‌رزی پێگه‌یشتنیانه".
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاوسه‌نگی سه‌وزه‌و میوه كه پێكهاتون له‌نوێنه‌رانی ئاسایشی ئابوری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ و چاودێری بازرگانی له‌پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه تێیدا، ڕزگار حه‌مه خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكرایكردوه، "به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌سه‌وزه‌و میوه، بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌سه‌ر جوتیاران هه‌موو خاوه‌ن قاتعه‌كان ده‌بیت پێوه‌ی پابه‌ندبن، هه‌ركه‌سێك پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بیت ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌بیته‌وه".
ئه‌وه‌شی وتوه "به‌رهه‌می ناوخۆی سه‌وزه، به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی و خواستی هاوڵاتیان دابینده‌كات و له‌م وه‌رزه‌شدا پێویستمان به‌سه‌وزه‌و میوه‌ی هاورده نابێت".