تایبەت بەکەناڵی کەی ئێن ئێن
"بڕیاریکی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و خانەی راپەڕاندن رادەگیرێت"

دوای ئەوەی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و خانەی راپەراندن لە سەر شێوازی کارکردنی بەڕێوەبەری کەناڵی KNN بڕیاری لادانی دەدەن، ئەمڕۆ ئەو بڕیارە رادەگیرێت.

ماوەی زیاتر لە ٢٠ رۆژە بەکۆی دەنگی خانەی راپەراندن بزووتنەوەی گۆران و رێکخەری گشتی بەبێ بەشداری حەمە تۆفیق رەحیم بەو پێیەی لەدەرەوەی ولآت بووە، بەکۆی دەنگ بڕیاری لادانی د. ئاکۆ محەمەد دەدەن لەسەر شێوازی کردنی لە بەڕێوبردنی وتاری راگەیاندنی کەناڵە، دوێنی ٢٩ ی ئاب بڕیارەکە بە د. ئاکۆ رادەگەیەنرێت، بەلآم ئەمڕۆ بڕیارەکە رادەگیرێت، دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، بڕیارەکەیان راگرتووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، لادانی د. ئاکۆ محەمەد لە پۆستی بەڕێوبەری کەناڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ وتاری کەناڵەکە لە دژایەتیکردنی رۆشنبیران و میدیای ئازاد و بوونی بە بەشێک لە ناکۆکیەکانی نێوخۆی بزووتنەوەی گۆران و، دابەزاندنی ئاستی کەناڵەکە بۆ شەڕی میدیای لەگەڵ هێزە بچووکەکان.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، دوای ئەوەی دوێنێ بڕیارەکە بە ناوبراو راگەیاندراوە، ئەمڕۆ بڕیارەکە راگیراوە، دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا کە ئێستا لەدەرەوەی ولآتن، لەرێگای کەسانی نزیک خۆیانەوە بە خانەی راپەڕاند و تەلەفزیۆنی KNN یان راگەیاندووە کە کە بڕیارەکە رابگیرێت.

 سپی زانیویەتی دوێنێ ٢٩ ی ئاب بڕیار دراوە چۆلی ئەسعەد بەشێوەیەکی کاتی بکرێت بە بەڕێوەبەرو لە ژێر سەرپەرشتی شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەراندن ئیشوکارەکان بەڕێوەببرێت، بەلآم بە پێی زانیاریەکانی سپی ئەمڕۆ ٣٠ ئاب ئەو بڕیارەی گەورەترین دەستەی سەرکردایەتی گۆران راگیراوە.

سپی پەیوەندی بە زیاتر لە بەپرسێکی گۆڕانەوە کرد بۆ بەرچاوروونی و پشتراستکردنەوەی هەواڵەکە، هەمووان جەختیان لەسەر لادانی د. ئاکۆ محەمەد کردوە، هەروەها یەکێک لە بەرپرسەکانی گۆڕان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە سپی راگەیاندن، بڕیاری خانەی راپەڕاندن جێبەجێدەکرێت.    



PM:09:57:30/08/2018