بزانن ئەو شتانە چین دەبنە هۆی لاوازبوونی ئێسک


 گومانی تێدا نیە هەبوونی ئێسکێکی تەندرووست ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ هەبوونی لەشێکی تەندرووست، کەچی هێشتا زۆرێک لەتاکەکان گرنگی نادەن بەتەندرووستی ئێسکەکانیان‌ بۆیە زۆر جارتووشی کێشەی تەندرووستی دەبن، زۆر گرنگە گرنگی بدرێت بەخواردنەکانی وەک ماسی، شیر، ڕۆنی  کۆد کە رۆنی جگەر ماسییە.
 لێرەدا باس لەچاند شتێک دەکەین کەهۆکارن بۆ لاواز بوونی ئێسکەکان بۆیە پێویستە ئاگاداری بین ، ئەوانیش:

ـ  خواردنی لەڕادەبەدەری خوێ:  کالیسۆم کانزایەکی سەرەکی وگرنگە بۆ ئێسکەکان  خواردنی خوێ دەبێتە هۆی لەناوبردنی کالسیۆم لە لەشدا. خواردنەکانی وەک نان، چبس، پەنیر ڕێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە بۆیە دەبێت خۆت بەدوور بگری لەم خۆاردنی ئەم خۆراکانە.

ـ کێشی لەش:  قەڵەوی یەکێکە لەهۆکارەانی لاواز بوونی ئێسک.پێویستە کێشی لەشت ڕێک بخەی بەتایبەت ئەگەر ئێسکت لاوز بوو.

ـ   لێخوڕینی پاسکیل بۆماوەیەکی زۆر: لێخوڕینی پاسکیل یارمەتی بەهێز بوونی دڵ، و سیەکان دەدات بەڵام باش نیە بۆ ئێسک ، لەبری ئەوە دەتوانی وەرزشەکانی وەک مەلەوانی، ڕاکردن، یاری تێنس بکەی.

ـ  زۆر سەیرکردن:   بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەکاندا زیان بەتەندرووستی و هەروەها ئێسکەکانیشت دەگەیەنێت، پێویستە بجوڵێیت و وەرزش بکەی.

ـ خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ماددەکحولییەکان:   خواردنەوەی زۆری کحول زیان بەئێسک دەگەیەنێت.

ـ  بەکارهێنانی دەرمان:  بەکار هێنانی دەرمان بۆ ماوەیەکی زۆر  گاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئێسەکان.

ـ دووربکەوە لەخواردنەوەی زۆری خواردنەوەکانی وەک چا، قاوە، خواردنەوەگازییەکان:  خواردنەوە گازییەکان یەکێکن لەهۆکارەکانی لاواز بوونی ئێسک هەروەها خواردنەوەی  زۆری چاو قاوە   دەبنە هۆی داخورانی ئێسک.

ـ جگەرە کێشان:  جگەرە کێشان هەربەتەنها زیان بەسییەکان ناگەێنێت بەڵکو زیانیشی هەیە بۆ ئێسک و ددانەکان.

سەرچاوە: health zone

وە:هە-ف



PM:02:03:31/08/2018