سێ ئایفۆنی نوێ دەخرێتە بازاڕەوە

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، مانگی ئەیلولی داهاتوو لە ئاهەنگێکدا تایبەت مەندی سێ مۆبایلی نوێی ئایفۆن ئاشکرا دەکات.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ڕۆژی ١٢ی ئەیلولی مانگی داهاتوو و لەمیانی ئاهەنگێکدا لە باڵەخانەی کۆمپانیاکە لە ویلایەتی فلۆریدا، پەردە لەسەر ئایفۆنە نوێیەکان لادەبات.

میدیاکان پێشبینی دەکەن سێ مۆبایلەکە لەڕووی دیزاینەوە نزیک بن لە ئایفۆنX، کە ساڵی ڕابردوو خرایە بازاڕەوە، بەڵام بە قەبارە و تایبەتمەندی جیاواز.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە پێشتر میدیاکان بڵاویانکردەوە، مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن لەڕووی نرخەوە گونجاو دەبن، بەپێچەوانەی ئایفۆنX، کە نرخەکە زۆر بەرزبوو.



PM:05:11:31/08/2018