ڕووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای پشدەر قوربانی لێکەوتەوە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینیش زانیاری ئاشکرادەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 5:30 خولەک لەسەر ڕێگەی قەڵادزێ ـ ناحیەی هێرۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا و ماتۆڕسکیلێک خۆیان بەیەکدا کێشا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندار بوو".
ئەوەش هاتووە "پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای چارەسەری سەرەتایی بریندارەکە بەڕێکرا بۆ ڕانیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
ئەمیر حەسەن