بڕیارە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی نیشتمانی 10 ڕۆژەی كوتان دژی نەخۆشی سورێژەی منداڵان دەستپێبکات
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە زاری ئیبراهیم ئەحمەد، لێپرسراوی هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەك شەممە 2ی ئەیلول هە‌ڵمه‌تی نیشتمانی 10 ڕۆژه‌ی كوتان دژی نه‌خۆشی (MMR) سورێژه‌ی تێكه‌ڵ جێ به جێ ده‌كرێت و تا بەرواری 13ی ئەیلول بەردەوام دەبێت، تێیدا دوسەدو سیازدە هەزارو 640 منداڵ دەگرێتەوە له سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ڕاپه‌رین كە لەڕێی 265 تیمی ته‌ندروستی یەوە بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەڵمەتەكەدا پێویسته منداڵانی ته‌مه‌ن 9 مانگ بۆ 5 ساڵان بكوترێت، هەروەها هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتركوتانی بۆ كراوە ته‌نها ئه‌و منداڵانه ناگرێته‌وه كه پێش مانگێك كوتانی سورێژەی تێكه‌ڵی بۆ ئەنجام دراوە، هەروەها دایكان و باوكان دڵنیا دەكەینەوە كەوا له هه‌موو ئه‌و مه‌ڵبه‌ندو بنكانه‌ی كوتانی تێدایه كوتان ده‌كرێت.
لێپرسراوی هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی جەختیشیكردەوە، هەڵمەتەكە بەهاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ڕێكخراوی یونیسیف جێبه‌جێده‌كرێت، بە ئامانجی پته‌وكردنی به‌رگری منداڵانی 9 مانگ بۆ 5 ساڵانە بۆ بەرگری كردن لە تووش بوونی بە سورێژه.
سورێژە لەڕێی جۆرە ڤایرۆسێكەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و بەهۆیەوە ئەو كەسە پلەی گەرمی لەشی بەرزدەبێتەوە و پێستی تووشی سووربوونەوە دەبێت، بەپێی ئامارەكانیش لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 134 هەزار كەس لە وڵاتانی جیهانی بەهۆی سورێژەوە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵن.