وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ماوه‌ى سێ رۆژى دیاریكردوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى تا ئێستا فۆرمی بایۆمەتریان پڕنەکردووەتەوە
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و وارسانهى تاوه‌كو ئێستا فۆڕمى بایۆمه‌تریان پڕنه‌كردۆته‌وه و باركۆدى بایۆمه‌تریان نییه، پێویسته له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتییه‌كان له هه‌ر سێ پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى بكه‌ن.
ڕاشیانگەیانووە، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و وارسانه سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن، ئه‌وا لیژنه‌ى بایۆمه‌ترى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك وه‌رناگرێت و مینحه‌ى مانگانه‌یان ده‌بڕێت.