"سپی" زانیاری لەبارەی شەڕەتەقەکەی شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

کەمێک پیش ئێستا لەسەر شەقامی سالم لەنزیک سەهۆڵەکە شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی و یەکێک لە کوڕەکانی بنەماڵەی خالیدی خولەسور روویدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "سپی" راگەیاند، یەکێک لە کوڕەکانی خالیدی خولەسور کە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەی شارەزوورن، لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆ لە نزیک پاڵاس دەبێتە دەمەقاڵێان و دواتر بەرەو سەهۆڵەکە رۆیشتووە".

وتیشی، "دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، پۆلیس هەوڵدەدات کوڕەکەی خالیدی خولەسور دەستگیربکات لەنزیک سەهۆكەکە، بەلآم رووبەڕویان دەبێتەوەو شەڕە تەقە لە نێوانیان روویداوە".

بەپێی ئەو زانیاریانە کوڕەکەی خالیدی خوولە سوور هەڵهاتووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە،" لە ئێستادا شەڕەکە کۆتایی پێهاتووە و هیچ کەسێکی لەو رووداوە بریندار نەبووەو شەقامەکەش ئارام بووەتەوە".

بنەماڵەی خالیدی خوولەسور لە سەرەتادا دۆستی بزووتنەوەیی گۆڕان بوو، دوای ئەوەی باوکیان لە سلێمانی لەنزیک ماڵی خۆیان کوژرا، چوونە پاڵ پارتی. ئەو بنەماڵەیە کێشەیان لەگەڵ دەزگاکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و یەکێتی دا هەیە.



 



PM:10:58:02/09/2018