محەمەد عەلی زینی، سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی عێراق، دانیشتنه‌که‌ی ئەمڕۆی پەرلەمانی بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک دواخست.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، هەریەک لە
پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی فەتح، دەوڵەتی یاسا و پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت و محەممەد عەلی زەینی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، بەمەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر دانیشتنەکەی بۆ یەک کاتژمێر دواخست.
محەممەد عەلی زەینی، سەرۆکی کاتی پەرلەمان دوای ئەوەی داوای لە لایەنەکان کرد، کە لیستی ناوی زۆرینەی پەرلەمانی پێشکەش بکەن و سائیروون و نەسر داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد ناوی گەورەترین هاوپەیمانی پەرلەمانی دیاری بکات، بەڵام دواتر بۆ ئەوەی لایه‌نه‌کان رێکبکه‌ون بۆ دیاریکردنی کاندیدی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆبونەوەکە بۆ کاتژمێرێک دواخراوە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە یه‌که‌م دانیشتنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا که وابڕیاره تیایدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان و گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت دیاری‌بکرێت.