حه‌یده‌ر عه‌بادی وەک سەرۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی خۆی دەناسێنێت

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئەیلول سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی خۆی وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و به‌رپرسی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناساندووه‌. 

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی بڵاویكردوەتەوە، "فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی كردووە".

ئەوەش هاتووە، "عەبادی لە سەردانەکەیدا ستایشی پاڵەوانێتی چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووە، لە قوربانیدان و سەركەوتنیان بەسەر تیرۆردا و بەردەوامبن له‌سه‌ر كاركردن بۆ بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات".

 لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەشهاتووە، "عەبادی جەختی لەسەر پاراستنی مافەكانی حەشدی شەعبی و دابینكردنی پشتیوانی بۆیان.
كردوەتەوە". 



PM:03:43:03/09/2018