کۆمسیۆن لە بارەی دواخستنی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە لە کۆبوونەوەدایە

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە کۆبونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنی دواخستنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی هەفتەیەک.

سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی کوردستان بە سپی ڕایگەیاند کۆمسیۆن لە کۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردا لە بارەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە و بۆچوونێک هەیە کە هەفتەیەک هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دوابخرێت.

لە بارەی هۆکاری ئەو بۆچوونەوە، ئەو سەرچاوەیە وتی کۆمسیۆن دەیەوێت دەرفەت بە لایەنە سیاسییەکان بدات کە گفتوگۆکانیان چڕبکەنەوە لە بارەی بڕیاری ئەنجامدان یاخود دواخستنی هەڵبژاردنەوە، کە لە ئێستادا بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێم ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریکرد و کۆمسیۆنیش پێشتر پێنجی ئەم مانگەی بۆ دەستپێکی بانگەشە دیاریکردبوو.



PM:03:53:04/09/2018