بە فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن دواخرا

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم بڕیاریدا بە دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەک.

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردا ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئەیلول دیاری بکرێت بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی بڕیاری پێشووی کۆمسیۆن، بڕیاربوو بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە کاتژمێر ١٢ی شەو لە ٥ی ئەیلولەوە واتە ئەمشەو دەستپێبکات.

پێشتریش سپی ئاشکرایکرد کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی بانگەشەی هەڵبژاردن دوادەخرێت.



PM:07:23:04/09/2018