دۆکۆمێنت .. دەمی داواکاری گشتی داخراو بەشداریکردنیان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان قەدەغەکرا

بەپێی بڕیارێکی فەرمی سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، نابێت هیچ دادوەرێکی داواکاری گشتی لە کاتی دەوام، یان دوای دەوام لێدوان بدەن بە میدیاکان.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی داواکاری گشتی هەرێم کە دەست سپی کەوتووە، کە واژووی ئازاد حەسەن سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی لەسەرەو ئاراستەی هەموو ئەو فەرمانگانە کراوە کە لەسەرتاسەری هەرێم کە سەر بەو دامەزراوەیەن، نابێت هیچ دادوەرێک، یان سەرۆکی فەرمانگەیەک بەشداری هیچ کۆڕوکۆبوونەوەو سمینارو ورک شۆپێک بکەن، لەکاتی دەوامی ( ئاسایی و فەرمی و مۆڵەتی دوای دەوام ) بێت.

لە نوسراوەکەدا هاتووە " هەر بەرپرسێک سەرپێچی ئەو فەرمان هەڵسوکەوت بکات، رێکاری یاسایی دەگرینە بەری دژیان".

داواکاری گشتی هەرچەندە بانگەشەی سەربەخۆیی دەکات، لە پێشدا لە پشکی یەکێتی بوو، لەدوای گۆڕانکاری سەرۆکدا کە ماوەکەی تەواوبوو لەبری یەکێتی ئەمجارە دادوەرێکی نزیک پارتی بەسەرۆک دانرا.



PM:08:42:04/09/2018