ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانی بەسرە بەرزبوەوە
بینای پارێزگا سوتێنرا.. ( وێنە )

خۆپیشاندانی شاری بەسرەو شارۆچکەکانی سەربەوپاریزگایە پێینایە قۆناغێکی مەترسیدارەوەو ژمارەی کوژراوەکان بەرزبوەوە بۆ ٥ کوژراو ٢٠ بریندار.

میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن دوای سووتانی بینای پاریزگاو هێزە ئەمنییەکان هاتوچۆیان قەدەغەکرد.

بەرپرسانی ئەمنی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خۆپیشاندەران چەکدارن.

عەبادی لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگای بەسرە کۆبووەوە.

بڕیاردرا لێکۆڵینەوە لەوانە بکرێت کە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

نوێنەری سیاستانی گەورە مەرجەعی شیعەی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دۆخی بەسرە مەترسیدارە.
 



PM:09:45:04/09/2018