وەزارەتی تەندروستی بە بڕی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار دەرمان بۆ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە بڕی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەکڕن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئەیلول، ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم  رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە بڕی  زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار، لەڕێگەی سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەرمان بۆ توشبوانی شێرپەنجە دەکڕین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نە کڕینی ئەم بڕە دەرمانە گرفتی کەمی دەرمانی شێرپەنجە بەرەوباشبوون دەچێت و، هەفتەی داهاتووش بەسەر سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

 وەزیری تەندروستی هەرێم باسی لەوەشكردووە، کڕینی دەرمانەکە لە رێگەی پرۆسەیەکی تەندەر و یاساییەوە بووەو، ماوەی سێ مانگی خایاندووە.  




PM:03:41:05/09/2018