نیشانەکانی ناچالاکی سووڕی خوێن
لاوازی سوڕی خوێن چەندین کاریگەری هەیە لەسەر لەشی مرۆڤ ڵەبەر ئەوەی سوڕی خوێن بەرپرسە لەناردنی ئۆکسجین و خوێن بۆ شانەکانی لەش ئەگەر بێت و ئەم سووڕە چالاک نەبێت ئەوا خوێن وئۆکسجین بەباشی ناگات بەشانەکانی لەش بۆیە هۆکارە بۆ ئەم شتانە:
ـ بێهەستی ، سڕبوونی دەست و پێییەکان
ـ ساردی دەست و پێ
ـ ئاوسانی قاچ و قولە پێ.
ـ لەدەستدانی یادگە
ـ کێشە لە کرداری هەرس
ـ بێتاقەتی
ـ کرژبوونی ماسۆلکەو جومگەکان.
ـ گۆڕانی ڕەنگی پێست.
ـ هەبوونی برین لەسەر پێ یاخود قاچ
ـ تووشبوون بەنەخۆشی ڤەریکۆس) نەخۆشیەکە خوێنهێنەرەکان فراوان دەبن لەئەنجامدا ووردەدەمارەکان ئەستوور دەبن.
هۆکارەکانی:
ـ تووشبوون بەنەخۆشی شەکرە: نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی لاواز بوونی سووڕی خوێن بەپێی کات ڕێژەی زۆری گلکۆزی ناوخوێن دەبێتە هۆی لەناوبردنی دەمارەکانی خوێن.
ـ خوێن مەین: مەینی خوێن لەدەمارەکاندا ڕێگری دەکات لەڕۆشتنی خوێن بۆ شانەو ئۆرگانەکانی لەش لەئەنجامدا دەبێتە هۆی سەکتە و سەکتەی دڵ.
ـ زیادبوونی کێشی لەش: زۆر زیادبوونی کێشی لەش دەبێتە هۆی لاوازی سووڕی خوێن بەتایبەت ئەگەر کەسەکە زۆردابنێشێت یاخود هەستێ.
ـ جگەرە کێشان: جگەر کێشان دەبێتە هۆی خەست بوونەوەی خوێن ئەمەش هۆکارە بەتووشبوون بە لاوازی سووڕی خوێن.
سەرچاوە: medical news today
وە: هە- ف
PM:07:49:05/09/2018