به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئه‌یلول بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 6.7 پله‌ى رێخته‌ر باكورى ژاپۆنى هه‌ژاند، به‌هۆیه‌وه ژمارەیەک هاوڵاتی بونە قوربانی.
یوشیهیدى سۆجا، وته‌بێژی حكومه‌تى تۆكیۆ بەیانی ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌كه بووه‌ته‌هۆى بێسه‌روشوێن بوونی 32 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 كه‌س.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە، ژمارەیەک خانوو روخاون و داڕمانی زەوی له دورگه‌ى هوكایدۆ لە باكورى وڵاتەکەیان، لەگەڵ پچڕانی كاره‌با و تێكچونى رێگاوبانه‌كانی ئەو ناوچەیەی، کە بومەلەرزەکەی تیادا روویداوە.
بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، حکومەت ژمارەیەک زەربازی زۆری لە ناوچەکە بڵاوە پێکردووە بەمەبەستی گه‌ڕان و رزگاركردنی هاوڵاتیان.