وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا ٦٠%ی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق گەڕاونەتە شوێنەکانی خۆیان.
دەرباز محەمەد لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، پاش چوار ساڵ لە پرسی ئاوارەبوونی ناوخۆیی و بەهۆی هەندێک هۆکار لەوانەش هۆکاری ئەمنیی و ترسی خێزانەکان و هەروەها ڕێژەی وێرانی ناوچەکانیان، زیاتر لە ٢ ملیۆن ئاوارە کە دەکاتە ٤٠%ی ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شوێنەکانیان خۆیان.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێ دەستوری عێراق ئەو ئاوارانەی کە خۆیان گونجاندووە لەگەڵ شوێنی ئاوارەبوون و نیشتەجێبوونیان، ناتوانرێت بەفشار و بەزۆر بگەڕێنرێنەوە بۆ شوێنەکانیان خۆیان بۆیە لە ئێستادا تاوتوێی ئەوە دەکەن کە بە چ شێوەیەک حیساب بۆ ئەو ئاوارانە بکرێت.