لە چەند شوێنێک بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغە دەکرێت

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی ڕاپرسی ھەرێم ئەو شوێنانەی دیاریکرد کە بانگەشەی لایەنەکانی تێدا قەدەغەیە.

کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا شوێنە گشتییەکان و ناوەندەکانی دەنگدان و ئاماژەکانی ھاتوچۆ و کەلوپەلەکانی حکومەت و شەقامە قەڵەباڵغەکان بانگەشەی تێدا قەدەغەیە.

ئەمەش ناوی ئەو شوێنانەیە کە بانگەشەی تێدا قەدەغەیە:

١- شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە، وەکو پارک و باخچە و بینا حکومییەکان.
٢- ناوەندەکانی دەنگدان.
٣- شوێنەکانی پەرستش و عیبادەت وەک مزگەوت و کەنیسە و شوێنە ئاینییەکان.
٤- کەلوپەلەکانی حکومەت و ئۆتۆمبێل و کەرەستەی حکومی.
٥- ئاماژەکانی ھاتوچۆ.
٦- لەڕووی ژینگەییەوە قەدەغەیە مادەی لکێنەر بەکاربھێنرێت بۆ ھەڵواسینی پۆستەر و ئاڵای لیست و کاندیدەکان، ھەروەھا نوسین لەسەر دیوار.
٧- شەقامە قەرەباڵغەکان و شەقامە گشتییەکان.

بڕیارە ٣٠ى ئەیلولى ئەمساڵ هەڵبژاردنى پەرلەمان بەڕێوەبچێت و هەرچەندە بڕیاربوو پێنجى ئەم مانگە بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێبکات، بەڵام کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى بۆ ١١ى ئەم مانگە دواخست.



PM:06:18:06/09/2018