هێڵێکی ئاوی دوکان - سلێمانی شکا

ەهۆی شكانی هێڵێكی ئاوی دوكان، دابەشكردنی ئاو لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دوا دەكەوێت.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی شکانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان - سلێمانی، بڕی 3 هەزار مەتر سێجا ئاو لە كاتژمێرێكدا لەشاری سلێمانی کەم دەبێت.

روونیشیكردەوە كە كەمبوونەوەی ئەو بڕە ئاووە، دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دابەش کردن ئاو لە گەڕەکی ڕاپەڕین دوابکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو كە تیمەکانیان لە هەوڵدان شكاوی هێڵەكە بەزوویی چاك بكەنەوە.



AM:09:17:07/09/2018