سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٩دا داهاتی هەرێم بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیاد دەکات.
به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندووە"له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوی (2019)دا، به‌رهه‌می غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەشڵیت:"به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان، له‌دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه مانگانه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی غازه‌وه، بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات بۆ هه‌رێم زیاد ده‌بێت، كه هیچی كه‌متر نییه له‌داهاتی نه‌وت".
ئه‌و بەرپرسە بەماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە"له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و داهاته، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا پاره بۆ هه‌رێمیش نه‌نێرێت، ئه‌وه ده‌توانرێت دۆخی خه‌ڵك و پڕۆژه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ببرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی وت:"پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داهاتی غاز بكات و به‌ده‌ردی سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنی نه‌وتی نه‌بات".