حکومەتی هەرێم ئیدانەی ڕووداوەکەی قەزای کۆیە دەکات و ناڕەزایی خۆشی لە بەکارهێنانی خاکی هەرێم بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ دووپاتدەکاتەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
پێشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى
ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى
ئیسلامیى ئێرانه‌وه بۆمباران كران كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ست
دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕاى
ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی
هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك
قبووڵكراو نییه و ده‌بێته هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان،
بۆیه داواكارین دووباره نه‌بێته‌وه، ڕێز له یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیریت
و هه‌رێم نه‌كرێته گۆڕه‌پانیى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان.
پرسه
و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه بۆ بریندارن
ده‌خوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى
بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان ڕاسپاردووە
بە هەموو توانایەکی خۆیانه‌وه فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه
بکەون.
سه‌رۆكایه‌تیى
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
۸ی ئەیلولی ۲٠۱۸