سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بە
سەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردنی هەرێم و بۆچوونی خۆشیان لە بارەی ڕووداوەکەی کۆیەوە دەخەنە ڕوو.
سەرچاوەیەکی باڵا لە سەرکردایەتی پارتی بە
سپی میدیای ڕاگەیاند، سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری هەولێر کۆدەبێتەوە
و تاوتوێی پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکەن.
سەرچاوەکە وتیشی پارتی دەیەوێت هەر لەو
ڕاگەیەندراوەی دوای کۆبوونەوەکە دەریدەکات هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر بۆردوومانی
قەڵای دیموکرات لە کۆیە بخاتە ڕوو.