وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە
هاوڵاتیانی و دەڵێت لەو ناوچانە دوورکەونەوە کە خۆپیشاندانی تێدا ڕودەدات.
بەشی ئامۆژگاریکردنی گەشتیاران لە وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە بۆنەکانی مانگی موحەرەم و یادکتردنەوەی
عاشورا لە چەند شارێکی عێراق.
ڕاگەیەنراوەکە داوا لە گەشتیارانی ئەمریکی
دەکات لەو ماوەیەدا کەمتر سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە قەرەباڵخی تێدا دروست دەبێت
و ڕێگاکان دادەخرێن.
هاوکات ڕاگەیەنراوەکە بەهۆی ئەو خۆپیشاندان
و ئاڵۆزیانەی کە لە بەسرە سەریانهەڵداوە و گرژیان ناوەتەوە داوا لە ئەمریکیەکان دەکات
دوور کەونەوە لەو ناوچانەی کە چاوەڕوانی ڕودانی ئاڵۆزی لێدەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دیاریکراوی
ناوچەی بازرگانی لە ناوەندی شاری بەسرە دیاریکردووە وەک شوێنێکی مەترسیدار بۆ گەشتیارانی
ئەمریکی.
ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
لەکاتێکدایە چەند مانگێکە لە بەسرە و چەند شارێکی تری عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەوە
ئاڵۆزی دروستبووە و وادەی دەسپێکردنی مەراسیمی عاشورا کە بۆنەیەکی تایبەتە بە شیعەکان
نزیکبووەتەوە.