بە هەزاران وێنەی قوباد تاڵەبانی چاپکراوە
و دروشمە سەرەکیەکەی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا بوو.
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدۆیی کە لە پێگەی چاپخانەی
حەمدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت بە هەزاران وێنە و پۆستەری
قوباد تالەبانی چاپکراوە کە ژمارە لیست و کاندید و دروشمی هەڵبژاردنی لەسەرە.
لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت دروشمی
سەرەکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکان بریتیە لە "بۆ ئارامی هەلی کار و خزمەت"
ئەوەش لەکاتێکدایە ئێستا ژمارەیەکی زۆر
پۆستەر و شاشەی دەرخەر لە شەقامەکانی سلێمانی هەڵواسراوە و تەنها تێێدا نوسراوە
"بۆ...".
وا دەردەکەوێت پۆستەر و شاشەکان بانگەشەیەکی
پێشوەختەی یەکێتی بێت بۆ هەڵبژاردن و دوای دەستپێکردنی بانگەشە دروشمەکە بە تەواوەتی
بنوسرێت کە پێکدێت لە "بۆ ئارامی هەلی کار و خزمەت".
ئەو ئامادەکاریانەی یەکێتی لە کاتێکدایە
تا ئێستا لایەنە سیاسیەکانی تر دوودڵن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هیچ ئامادەکاریەکی
ئەوتۆیان ئەنجامنەداوە.