كۆمسیۆنی ههڵبژاردن و ڕاپرسی ههرێملە راگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوهكردووه، بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر ١٢:٠٠ ـی سەر لە بەیانیی رۆژی ٢٠١٨/٩/١١ دەستپێدەكات و تا كاتژمێر ١١:٥٩ ـی شەوی ٢٠١٨/٩/٢٨ بەردەوام دەبێت، ھەڵبژاردنیش لە ٢٠١٨/٩/٣٠ لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
کۆمسیۆن ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە ناوی كاندیدانی سەرجەم لایەنەكان لە لایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە پەسەند كراوە و ڕێكارە یاساییەكانی ئەو بابەتە كۆتاییان ھاتووە.